ئیوسێرین هایالۆرۆن-فیلەر + سیرۆمی ٣D – ٣٠مل

بەردەستە ئێستا

30000 IQD

ئیوسێرین هایالۆرۆن-فیلەر + سیرۆمی ٣D – ٣٠مل

برەند: ئیوسێرین
جۆری بەرهەم: سیرۆمی دژە پیری و توندکەرەوەی پێست
قەبارە: ٣٠مل
جۆری پێست: پێستی پێگەیشتوو / پێستی پیر
دروستکراو لە: ئەڵمانیا
تاقیکراوەتەوە لە لایەن پزیشکی پێستەوە

---

وەسفی بەرهەم:

ئیوسێرین هایالۆرۆن-فیلەر + سیرۆمی ٣D سیرۆمێکی بەهێزی دژە پیرییە کە بە تایبەتی دروستکراوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ سێ کێشەی سەرەکی پێست: خاڵە پیرییەکان، چرچیە قووڵەکان، و لەدەستدانی ئیلاستیکی. ئەم سیرۆمە سووک و خێرا جذبکەرە و پتەوی پێست زیاد دەکات، دوو ڕەنگی کەم دەکاتەوە، و هێڵەکانی دەموچاو کەمدەکاتەوە بۆ زیاتر درەوشاوە و گەنج بونەوە.

تێکەڵەیەکی تایبەتی لە پێکهاتە چالاکەکان لەخۆدەگرێت لەوانە سیامیدۆل، ئارکتین، و ئاسیدی هایالۆرۆنیک، کە بە یەکەوە کاردەکەن بۆ کەمکردنەوەی دیاربونی خاڵە پیرییەکان، باشترکردنی پتەوی پێست، و پڕکردنەوەی چرچی پێست.

ئەم بەرهەمە بکە بە بەشێک لە ڕۆتینی ڕۆژانەی چاودێری پێستت بۆ بۆ بەدەستهێنانی پێستێکی جوانتر، ئەم سیرۆمە لە ماوەی چەند هەفتەیەکی بەکارهێنانی بەردەوامدا ئەنجامێکەی و کاریگەریە سەرسورهێنەرەکەی دەردەکەوێت.

---

کاریگەری ٣D:

١. خاڵە پیرییەکان کەم دەکاتەوە بە سیامیدۆلی بەکارهێنراو.

٢. چرچیە قووڵەکان پڕ دەکاتەوە بە ئاسیدی هایالۆرۆنیک .

٣. پتەوی باشتر دەکات بە هۆی دەرهێنانی ئارکتینەوە.

---

سوودەکان:

بە شێوەیەکی دیار خاڵە پیرییەکان کەم دەکاتەوە لە ماوەی ٢ هەفتەدا.
پتەوی و سەختی پێست باشتر دەکات.
چرچیە قووڵەکان پڕ دەکاتەوە و نەرمیان دەکات.
درەوشانەوە و ڕەنگی پێست زیاد دەکات.
بەرهەمهێنانی کۆلاجینی سروشتی زیاد دەکات.
لە لایەن پزیشکی پێستەوە سەلمێنراوە کە گونجاوە بۆ پێستی هەستیار.

---

چۆنیەتی بەکارهێنان:

١. لەسەر دەموچاو، مل، و سنگی بڵاوی کەرەوە دوای پاکردنەوەی پێستەکە وە لە بەیانی و ئێوارەدا پێش کرێمی ڕۆژانە یان شەوانەت بەکاری بهێنە.

٢. پەمپەکە فشار بدە بۆ دەرهێنانی سیرۆمەکە و بە نەرمی بە جووڵە بازنەیی بەرەو سەرەوە مساجی بکە.

٣. لە بەرکەوتنی بە چاوەکانت خۆت بپارێزە.

٤. هەمیشە لە ڕۆژدا دژەخۆر بەکار بهێنە کاتێک سیامیدۆل بەکاردەهێنیت بۆ پاراستن لە دوبارە دوو ڕەنگبونەوە و پەڵە بوونی پیست.

> ئامۆژگاری: 

بۆ باشترین ئەنجام، لەگەڵ بەرهەمە تری کۆمەڵەی ئیوسێرین هایالۆرۆن-فیلەر + ئیلاستیسیتی بەکاری بهێنە.

---

پێکهاتە سەرەکییەکان:

سیامیدۆل: پێکهاتەیەکی بەکارهێنراوە کە بە شێوەیەکی پزیشکی سەلمێنراوە سودمەندە بۆ کەمکردنەوەی خاڵە پیرییەکان و ڕێگرتن لە گەڕانەوەیان.

ئاسیدی هایالۆرۆنیک: بە شێوەیەکی چڕ شێداری دەداتە پێستەکە و پێست پڕ و نەرم دەکاتەوە، هێڵە نازک و چرچەکان پڕ دەکاتەوە.

ئارکتین: چالاکەیەکی سروشتییە کە پتەوی پێست باشتر دەکات و بەرهەمهێنانی کۆلاجین زیاتردەکات .

گلیسێرین: یارمەتیدەدات بۆ پاشکەوتکردنی شێ لە پێستدا.

پانسێنۆل (پرۆ-ڤیتامین B5): ئاسوودەی بە پێست دەدات و چاکسازی لە بەربەستی پێست دەکات.

---

ئاگاداری:

تەنها بۆ بەکارهێنانی دەرەکی.
بەکارهێنان بوەستێنە ئەگەر سووتان ڕویدا.
لە ڕۆژدا دژەخۆر بەکار بهێنە کاتێک ئەم بەرهەمە بەکاردەهێنیت بۆ پاراستنی یەکسانی ڕەنگی پێست.

---

هەڵگرتن:

لە شوێنێکی فێنک و وشکدا هەڵیبگرە.
لە تیشکی راستەوخۆی خۆر و سەرچاوەی گەرمی دوور بیگرەوە.
لە بەردەستی منداڵان دەنەنرێ.