پاککەرەوەی ئانوا هارتلیف (بۆ پێستی هەستیار)
بەردەستە ئێستا
25000 IQD
# ڕۆنی پاککەرەوەی نەرمی کۆنترۆڵی کونەکانی پێستی Anua Heartleaf - ٢٠٠ مل
برەند: Anua
جۆری بەرهەم: پاککەرەوەی ڕۆنی نەرم
قەبارە: ٢٠٠ مل / ٦.٧٦ فڵ. ئۆز.
جۆری پێست: پێستی هەستیار، چەوری، تێکەڵ
دروستکراوە لە: کۆریای باشوور
تاقیکراوەتەوە لەلایەنی دەرماتۆلۆژیەوە
---
پێناسەی بەرهەم:
پاککەرەوەی ڕۆنی پێستی Anua Heartleaf پاککەرەوەیەکی سووکی ڕۆنییە کە کونەکانی پێست داناخات و بە تایبەتی بۆ پێستی هەستیار و پێستی چەوری دروستکەری زیپکە دروستکراوە. بە هۆتویینیا کۆردەتا (گەڵای دڵ) دەوڵەمەندکراوە، ئەم فۆرمولە نەرمە کاریگەری میکیاژ، کرێمی دژەخۆر، چەوری پێست لادەبات و پاکیدەکاتەوە وە لە هەمان کاتدا شێواوی پێست ناهێڵێت و هاوسەنگی سروشتی پێست دەپارێزێت.
ئەم پاککەرەوە ڕۆنیە نەرمە یارمەتی کەمکردنەوەی کونەکانی پێست دەدات و ڕێگری لە خاڵە ڕەشەکان و پیسیەکانی ناو پێست دەکات بێ ئەوەی جێگای چەوری بەجێ بهێڵێتەوە. کاتێک بەرئاو دەکەوێت شێوەی دەگۆڕێت وە بە ئاسانی پاکدەبێتەوە و لەسەر پێست نامێنێ - پێستت تازە، نەرم، و پاک دەبێتەوە.
---
تایبەتمەندییە سەرەکییەکان:
١. چاودێری کونەکانی پێست: بە کاریگەریەکەی کونەکانی پێست پاک دەکاتەوە و پیسی سەر پیست لادەبات.
٢. فۆرمولەی هێمنکەرەوە: بە هۆکاری گەڵای دڵ سوربوونەوە و شێواوی هێمن دەکاتەوە.
٣. کونەکانی پێست داناخات: گونجاوە بۆ پێستی چەور کە زیاتر زیپکەو پیسی دروست دەکات لەگەڵ پێستی هەستیار.
٤. شێدار: پێست نەرم و شێدار دەمێنێتەوە دوای پاککردنەوە.
٥. نەرمی و سووک: کونەکانی پێست ناگرێت و جێگای چەوری ناهێڵێتەوە.
---
سوودەکان:
- بە نەرمی میکیاژ، کرێمی دژەخۆر، و چەوری زیادە لادەبات
- پێستی هەستیار و شێواو هێمن دەکاتەوە
- یارمەتی کەمکردنەوەی کونە گەورەکانی پێست دەدات
- ڕێگری لە خاڵە ڕەشەکان و سپییەکان دەکات
- بە گشتی ڕوونی و سافی پێست باشتر دەکات
- گونجاوە بۆ بەکارهێنانی ڕۆژانە، بەیانی و شەو
---
چۆنیەتی بەکارهێنان:
١. بە دەست و ڕووی پێستی وشک دەست پێبکە.
٢. ٢-٣ جار پەمپ بکە بۆ ناو لەپی دەست و بە نەرمی بە شێوەی بازنە لەسەر ڕوخسارت ماساژی پێبکە.
٣. گرنگی بەو ناوچانە زیاتر بدە کە ماکیاژی زۆری پێوەیە یان کونە گیراوەکان .
٤. بڕێکی کەم ئاو زیاد بکە بۆ ئەوەی ڕۆنەکە بگۆڕێت بۆ مادەیەکی جیاواز.
٥. بە ئاوی گەرمی مامناوەند بە تەواوی بیشۆرەوە.
٦. دووجار بەکاری بێنە بۆ ئەنجامی باشتر.
> ئامۆژگاری: ڕۆژانە وەک بەشێک لە ڕۆتینی ئێواران بەکاریبهێنە بۆ پاراستنی پێست بە پاکی و هاوسەنگی.
---
پێکهاتە سەرەکییەکان:
هۆتویینیا کۆردەتا (گەڵای دڵ): شێواوی پێست هێمن دەکاتەوە، چەوری پێست کۆنترۆڵ دەکات، و پێستی هەستیار هێمن دەکاتەوە.
ڕۆنی گڵیسین سۆجا (سۆیا): پاککەرەوەیەکی سروشتیە کە یارمەتی لابردنی میکاپ و پاشماوەکان دەدات.
ڕۆنی تۆوی ماکادامیا: پێست شێدار و پڕ خۆراک دەکات.
ڕۆنی تۆوی جۆجۆبا: بەرهەمهێنانی ڕۆن ڕێکدەخات لە کاتێکدا پێست شێدار دەمێنێتەوە.
تۆکۆفێرۆڵ (ڤیتامینی E): دژە ئۆکسیدەنە کە بەربەستی پێست دەپارێزێت.
---
ئاگاداری:
- تەنها بۆ بەکارهێنانی دەرەوەیی
- لە پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ چاو دووری بگرە.
- بەکارهێنان بوەستێنە ئەگەر شێواندن یان خوران دروست بوو
- لە ڕووناکی ڕاستەوخۆی خۆر و گەرمی دووربکەرەوە
- لە دەست مناڵان دووربکەرەوە
---
هەڵگرتن:
لە شوێنێکی فێنک و وشک هەڵیبگرە. دوای بەکارهێنان قەپاغی بە توندی دابخە.