دژەخۆری توکوبو – 19 گرام
بەردەستە ئێستا
30000 IQD
TOCOBO Cotton Soft Sun Stick SPF50+ PA++++ – 19g
براند: TOCOBO
جۆری بەرهەم: ستیکی پاراستن لە خۆر
قەبارە: ١٩گ
جۆری پێست: پێستی چەور، تێکەڵ، و هەستیار
دروستکراو لە: کۆریای باشوور
تاقیکراوەتەوە لە ڕووی دەرماتۆلۆژییەوە
وەسفی بەرهەم:
TOCOBO Cotton Soft Sun Stick SPF50+ PA++++ ستیکێکی سووک و نەبینراو و مات کەرەوەی خۆرپارێزە کە بۆ پێستی هەستیار و چەور دروستکراوە. پاراستنێکی بەهێز و فراوان لە دژی تیشکی UVA و UVB دابین دەکات و نەرمی دەدات بە پێستەکە وە چەوری زیادە کۆنترۆڵ دەکات بە درێژایی ڕۆژ. پێویست بە بەکارهێنانی دەست ناکات . جا لە ژێر میکیاج بێت یاخود لەسەر پێستی پاك دەتوانی بەکاری بهێنی ، بە نەرمی دەخلیسکێت بەبێ ئەوەی جێگای سپی بەجێبهێڵێت، ئەمەش وای لێدەکات گونجاو بێت بۆ بەکارهێنانەوەی ڕۆژانە، تەنانەت لە کاتی گەشتدا.ئەم فۆرمولە نەرمە پێکهاتەی دۆستی پێستی وەک لۆکە، دەرمانی هێمنکەرەوەی گیایی، و سیلیکا بۆ کۆنترۆڵکردنی چەوری تێدایە.
سوودە سەرەکییەکان:
پاراستنی بەرزی خۆر (SPF50+ PA++++)پێست مات و بێ برقە دەهێڵێتەوە.
هەستی لکاو یان چەور نییە.
جێگای سپی یان پاشماوە بەجێناهێڵیت .
کونەکانی پێست ناگرێت .
بەکارهێنانی ئاسان و تەندروستە .
گونجاو بۆ پێستی هەستیار.
ڤیگان و بێ ئازاری ئاژەڵان بەرهەمهێنراوە.
چۆنیەتی بەکارهێنان:
١. خوارەوەی بسووڕێنە بۆ دەرکەوتنی ستیکی دژەخۆر.
٢. ڕاستەوخۆ لەسەر پێستی وشک دایبنێ بە خلیسکاندن بەسەر دەموچاوتدا، بەتایبەتی لەسەر گۆنا، ناوچەوان، لووت، و چەناگە.
٣. هەر ٢-٣ کاتژمێر جارێک دووبارەی بکەرەوە، بەتایبەتی لە دوای ئارەقکردن، مەلەکردن، یان وشککردنەوە بە دەسمال.
٤. دەتوانرێت لەسەر یان لە ژێر میکیاژ بەکاربهێنرێت.
ئامۆژگاری: لە جانتاکەتدا هەڵیبگرە بۆ ئاسان بەکارهێنان و بەردەستبوونی بە درێژایی ڕۆژ.
پێکهاتە سەرەکییەکان:
لۆکە: پێستی هەستیار هێمن دەکاتەوە و دەیپارێزێت بە کاریگەرییەکی نەرم و ئارامکەرەوە.
سیلیکا: بەرهەمهێنانی چەوری کۆنترۆڵ دەکات و کۆتاییەکی مات دەدات.
نیاسینامید: ڕەنگی پێست گەشتر دەکات و خێرا چاککردنەوەی پێست زیاد دەکات.
دەرهێنانی سێنتێلا ئاسیاتیکا: سووربوونەوە کەم دەکاتەوە و پێست بەهێز دەکات.
ئادێنۆسین: دژە پیریەو نیشانەکانی پیری کەمدەکاتەوە بە نەرم کردنی پێست و کەمکردنەوەی هێڵە وردەکانی پێست.
گلیسەرین: شێداری دابین دەکات و یارمەتی پاراستنی هاوسەنگی شێداری دەدات.
ئاگاداری:
تەنها بۆ بەکارهێنانی دەرەکی.
چاوەکانت بپارێزە لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەم بەرهەمە.
ئەگەر سوتان یان کاولبوونەوە ڕوویدا، بەکارهێنان بوەستێنە و پشکنینی پزیشک بکە.
دوور بگرەوە لە دەستی منداڵان.
پاککەرەوەیەکی نەرم بەکاربهێنە بۆ لابردنی دژەخۆرەکە لە کۆتایی ڕۆژدا.
هەڵگرتن:
لە شوێنێکی فێنک و وشکدا هەڵیبگرە.\
دوور بگرەوە لە تیشکی ڕاستەوخۆی خۆر.
قەپاخەکە بە توندی دابخە لە دوای هەر بەکارهێنانێک بۆ پاراستنی کوالیتی بەرهەم.