یوسرین هیالۆرۆن-فیلەر + سیرۆمی تقشیری شەوانە - 30ml

بەردەستە ئێستا

30000 IQD

ئیوسێرین هایالۆرۆن-فیلەر +٣x کاریگەری شەوانە پیلینگ و سیرۆم – ٣٠مل

برەند: ئیوسێرین

جۆری بەرهەم: سیرۆمی دژە پیری شەوانە قەبارە: ٣٠مل

جۆری پێست: هەموو جۆرەکانی پێست، بە تایبەتی پێستی پیر یان پیستی سستبوو

دروستکراو لە: ئەڵمانیا تاقیکراوەتەوە لە لایەن پزیشکی پێستەوە

وەسفی بەرهەم:بە پێستێکی نەرم، نوێکراوەو درەوشاوە لە بەیانیدا هەستپێبکە لەگەڵ ئیوسێرین هایالۆرۆن-فیلەر +٣x. ئەم فۆرمولە دووکارەی دژە پیرییە تێکەڵەیەکە کە چارەسەری نەرمی پیستت  دەکات لەگەڵ ئاسیدی هایالۆرۆنیکی بۆ ئەوەی پیستت نوێ بکاتەوە لە شەودا. 

وە سیرەمەکە پێکهاتووە لە دوو پێکهاتەی جیا کە دەبێت تێکەڵ بکرێن پێش بەکاهێنان ئەوانیش 

 بەشی سپی: تێکەڵەیەک لە AHA (ئاسیدەکانی ئەلفا هایدرۆکسی)، گلایسین ساپۆنین، و PHA (ئاسیدەکانی پۆلی هایدرۆکسی) لەخۆدەگرێت بۆ پێدانی نەرمی بە خانەکانی مردووی پێست، خیراکردنی نوێکردنەوەی پێست، و زیادکردنی شێداری پێست.

بەشی زیوی: پڕ لە ئاسیدی هایالۆرۆنیکی چڕکراوە کە بە قووڵ دەچێتە ناو پێستەوە بۆ پڕکردنەوەی چرۆکەکان لە ناوەوە، کەمکردنەوەی هێڵە نازک و چرۆکەکان، و باشترکردنی درەوشانەوەی پێست. 

کاریگەری:

١. پڕکردنەوەی هێڵە نازک و چرۆکەکان

٢. چاککردنی کوالێتی پێست بە نەرم کردنەوەو شێدارکردنەوەی پێست

٣. خێراکردنی کرداری نوێبونەوەی پێست لە شەودا

سوودەکان:

کەمکردنەوەی نیشانەکانی دیاری پیری

باشترکردنی ڕەنگی پێست

بەرزکردنەوەی نوێکردنەوەی سروشتی پێست لە کاتی خەودا 

زیادکردنی شێداری پێست.

(کونی پێست ناگرێت) نەرمە بۆ بەکارهێنانی ڕۆژانە.

چۆنیەتی بەکارهێنان:

١. لە ئێوارەدا بەکاری بهێنە لەسەر دەموچاوت پاکبکەرەوە پێش بەکارهێنانی وە پێش بەکارهێنانی کرێمی شەوانەت بەکاریبهێنە.

٢. ناوەڕاستی دیسپێنسەرەکە فشار بدە بۆ دەرهێنانی هەردوو فۆرمولەکە.

٣. هەردوو سیرۆمەکە لە دەستت تێکەڵ بکە و بە یەکسانی لەسەر دەموچاو، مل، و سنگت بڵاوی بکەرەوە بە یەکسانی.

٤. لە بەرکەوتنی بە چاوەکانت خۆت بپارێزە.

٥. بۆ باشترین ئەنجام، کرێمی شەوانەی ئیوسێرینت بەکار بهێنە

٦. لە ڕۆژدا کرێمی پاریزەری خۆر بەکار بهێنە کاتێک ئەم بەرهەمە بەکاردەهێنیت، چونکە AHA دەتوانێت هەستیاری پێست بۆ خۆر زیاد بکات

ئامۆژگاری:

لە سەرەتادا ٢-٣ جار لە هەفتەیەکدا بەکاری بهێنە و بەهێواشی زیادی بکە بۆ بەکارهێنانی هەموو شەوێک ئەگەر پێستت بەرگەی دەگرێت.

پێکهاتە سەرەکییەکان:

ئاسیدی هایالۆرۆنیک: پێست شێداردەکاتەوە بە شێوەیەکی قوڵ و پێست پڕ و نەرم دەکات. 

AHA (ئاسیدی گلایکۆلیک و لاکتیک): پێستت ڕوون و یەکڕەنگ و ناسک دەکاتەوە.

PHA (گلوکۆنۆلاکتۆن): نەرمکەرەوە کە گونجاوە بۆ پێستی هەستیار .

گلایسین ساپۆنین: بەرهەمهێنانی ئاسیدی هایالۆرۆنیکی خودی پێست بەرز دەکاتەوە.

گلیسێرین: ئاو و نەرمی پێست دەپارێزێت .

ئاگاداری:

گونجاو نییە بۆ پێستی شکاو یان سووتاو هەستی سووتانی زیاتر و کزانەوە کەمێک ڕەنگە ڕووبدات بەهۆی پێکهاتە چالاکەکانەوە — ئەمە ئاسایییە بەکارهێنان بوەستێنە ئەگەر هەستی کزانەوەو سووتان بەردەوام بوو.

هەڵگرتن:لە شوێنێکی فێنک و وشکدا هەڵیبگرە لە بەردەستی منداڵاندا نەبێت.